کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەنەدا پلانێكی راگەیاند بۆ پێشوازی لەیەك ملیۆن پەنابەر

.

07:01 PM - 15/12/2019

جاستن ترودو سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لەبەیاننامەیەكدا پلانێكی نوێی وڵاتەكەی ڕاگەیاند بۆ پێشوازیكردن لەیەك ملیۆن كۆچبەر لەنێوان ساڵانی 2020 بۆ 2022 و ئاماژەی بەوەكرد كەنەدا زۆر گرنگی دەدات بەهاتنی پەنابەرانی نوێ بۆ وڵاتەكەی و هانیان دەدات لەرێی كۆمەلێك پرۆگرامی جیاجیاوە و هاندانیان بۆ نیشتەجێبوون لەناوچەكە گوندنشینەكانی كەنەدا و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆیان.
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا داواشیكرد ئاسانكاری زیاتر بكرێت بۆ هاتنی پەنابەران و ئەوەی خستەڕوو شوێنی ئارام دابین دەكەن بۆ سەرجەم پەنابەران و ئەوانەی لەبواری رۆژنامەوانی و بابەتەكانی مافەكانی مرۆڤ كاردەكەن لەپێناو گەیشتن بەو ئامانجەی كەنەدا دایناوە بۆ نیشتەجێكردنەوەی زۆرترین ژمارەی پەنابەران.
جاستن ترودو وتیشی: وەرگرتنی رسوماتی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی كەنەدی هەڵدەوەشێتەوە لەو كەسانەی مەرجە پێویستەكانیان تێدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە