کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: نوێبوونەوەی یەكێتی لە پەیڕەو و پڕۆگرامەوە دەستپێدەكات

.

06:37 PM - 15/12/2019

لەدوای ئامادەكردن و ئیمزاكردنی پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك لە لایەن لیژنەی ئامادەكاری پرۆژەكەوە ، قوباد تاڵەبانی باسی لە وردەكاری پرۆژەكەوە و هەنگاونان بەرەو كۆنگرەی چواری ی.ن.ك كرد و رایگەیاند یەكێك لە ئەركە قورسەكانی لیژنەی پەیڕەو ئەوە بوو كە بتوانێت پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆ بگونجێت ، راشیگەیاند رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك نەخشەرێگای یەكێتییە بۆ چوار ساڵی داهاتوو و رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك لەناو كۆنگرە قابیلی دەستكاریكردنە ، قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە جۆشدانەوە و نوێبوونەوەی یەكێتی رایگەیاند یەكێتی نوێ‌ دەكەینەوە، نوێبوونەوەی یەكێتی لە پەیڕەو و پڕۆگرامەوە دەستپێدەكات.

Dfp2FU0NiS8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە