کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دەستبەرداری هاوردەكردنی بەنزینی محەسەن دەبێت

.

05:01 PM - 15/12/2019

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایدەكات، پشتیوانی لە بەرهەم‌و پیشەسازی تایبەت دەكەن‌و بەمنزیكانەش لە رێگەی پاڵاوگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیانەوە بەنزینی محەسەن بە كوالێتی جیهانی‌و رۆنی عیراقی بۆ ئۆتۆمبێل دەخەنە بازاڕەكانی ناوخۆوە.
(عاسم جیهاد) وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، ئاڕاستەیەك هەیە لەوەزارەتەكەیاندا بۆ پشتیوانیكردن لە بەرهەمی خۆماڵی‌و بەنیازن هاودرەی بەنزینی جۆری محەسەن رابگرن‌و هەروەها درووستكردنی رۆنی ئۆتۆمبێل- كە ئێستا گەیشتۆتە ئاستێكی پێشكەوتووی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان‌و بەمنزیكانەش یەكەم رۆنی عیراقی دەخرێتە بازاڕەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەموو پیشەسازییە نیشتمانییەكان پشت بە نەوت‌و بەرهەمەكانی دەبەستن لەناویاندا وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
(عاسم جیهاد)  ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتەكەیان لەهەوڵی دروستكردنی پاڵاوگەیەكی پێشكەوتوودایەو بۆ ئەو مەبەستەش پاڵاوگەی كەربەلا ساڵی 2022 كۆتایی بەكارەكانی دێت‌و بەشێوەیەكی رۆژانە بەنزینی محەسەن بەستانداردی جیهانی بەرهەمدێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە