کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیادیكردووە

.

04:59 PM - 15/12/2019

ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران- عیراق ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی ناوخۆیی عیراقەوە هەناردەی ئێران بۆ ئەو وڵاتە كەمیكردووە، بەڵام لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیادیكردووە.
(سەید حەمید حوسێنی) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی 8 مانگی رابردوودا كۆی گشتی بەهای هەناردەی ئێران بۆ عیراق 5 ملیارو 710 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران- عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكڕای هەناردەی كاڵای نانەوتی بە شێوازی مانگانە لە ئێرانەوە بۆ عیراق 750 ملیۆن دۆلارە،‌ بەڵام لە مانگی ڕابردوودا بە هۆی ئاڵۆزییەكانی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بۆ 540 ملیۆن دۆلار دابەزیووە، ئەوەش بەو مانایەدێت  بڕی 210 ملیۆن دۆلار كەمیكردووە.
(سەید حەمید حوسێنی) ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لەگەڵ عیراق بەردەوامە، بەڵام لەگەڵ ناوچەكانی باشوورو ناوەڕاستی ئەو وڵاتە كەمیكردووەو لەبەرامبەریشدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیادیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە