کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەنرا

.

04:57 PM - 15/12/2019

وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان خشتەی كاتی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی دیاریكرد.
بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوكراوەتەوە، تاوەكو 23ی 12ی 2019، مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم وەزارەت‌و فەرمانگەكان‌و خانەنشینان دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە رۆژی دووشەممە 16ی 12ی 2019 مووچەی وەزارەتی كارو ئەنجومەنی دادوەری‌و كەمئەندامان‌و داد دابەشدەكرێت.
رۆژی سێ شەممەش، مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان‌و ئەوقاف و كاروباری ئاینی‌و خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت.
هەروەها رۆژی چوار شەممە، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەن‌و دەزگای ئاسایش‌و هێزەكانی‌وزێرەڤانی‌و فەرماندەیی‌و هێزەكانی بەرگری فریاكەوتن‌و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو پاسپۆرت‌و نشینگەی هەرێم‌و لیوای یەك‌و دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت مووچە وەردەگرن.
رۆژی پێنج شەممەش، وەزارەتی شارەوانی، گواستنەوەو گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ‌و دەستەی دەستپاكی، مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی‌و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان مووچە وەردەگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە