کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای سلێمانی بڕیاری 13 جار لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی شۆفێری تەكسیەكان دەركرد

.

03:07 PM - 15/12/2019

لە راگەیەندراوێكدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سزادانی ئەو تۆمەتبارانەی راگەیاند كە تۆمەتباران بەئەنجامدانی تاوانی كوشتنی ژمارەیەك شۆفێری هێڵی تەكسی نێوان كەركوك و سلێمانی  لەساڵی 2013 و رایگەیاندووە بڵاویكردۆتەوە لەساڵی 2013 دا لە چەند مانگێكدا سیازدە شۆفێری تەكسی لەنێوان سلێمانی و كەركوك لەلایەن باندێكی تاوان كاریەوە دەڕفێندران و  بەدڕندانەترین شێوە دەكوژران، پاش بەداواداچوونی ورد لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیەوە توانیان تەواوی ئەو باندە مەترسیدارە دەستگیربكەن و تەسلیمی یاسایان بكەن ، لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەوەی خستۆتەڕوو دادگای تاوانەكانی سلێمانی بڕیاری 13 جار لەسێدارەدانی بۆ هەردوو تاوانبار (ئەحمەد عەبدوڵا حەدید) و (تۆفیق سلێمان قەحتان) دەركردووە هەر لەساڵی 2019 دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سێ كەسی تر لەو باندە تاوانكارییە دەركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە