کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی سەربە پارتی دیموكراتی ئەمریكا دژی لێپرسینەوەیە لە ترەمپ

.

01:42 PM - 15/12/2019

پەرلەمانتارێكی سەربە دیموكراتەكانی ئەمریكا لەدژی جموجوڵەكانی حزبەكەی بۆ لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وڵاتەكەی بەنیازە بچێتە ریزی پارتی كۆماری و دژی لێپرسینەوە لە ترەمپ بوەستێتەوە.
جێف ڤان درۆ پەرلەمانتاری سەر بە پارتی دیموكراتەكان و بەپێی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەگەڵ پەرلەمانتارێكی تری حزبەكەیدا دژی بانگهێشتكردن و لێپرسینەوەن لە دۆناڵد ترەمپ و دەنگیان بە پڕۆژەكەی پەرلەمان نەداوە.
بەپێی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، ڤان درۆ بە فەرمانبەرانی پەرلەمانی وتووە كە بەنیازە واز لە دیموكراتەكان بهێنێت و بچێتە ریزی پارتی كۆماریی ئەمریكاوە كە پارتەكەی ترەمپە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە