کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە 24 سەعاتدا زیاتر لە هەزار كەس لە تاران سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردوە

.

01:25 PM - 15/12/2019

 دوای ئەوەی دوێنێ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای تاران هۆشدارییدا لە پیسبوونی ژینگەی تاران و داوایكرد ئەوانەی نەخۆشیی دڵ و تەنگەنەفەسییان هەیە زیاتر ئاگایان لە باری تەندروستیی خۆیان بێت، بەرپرسانی ئەو شارە ئەمڕۆ یەكشەممەیان كردە پشوو.
هەر ئەمڕۆ هەزار و 50 كەس لە تووشبوانی نەخۆشیی دڵ و تەنگەنەفەسی بەهۆی پیسبوونی ژیگەی شارەكەیانەوە،تەندروستییان تێكچووە و سەردانی نەخۆشخانەكانی تارانیان كردووە.
بەپێی راپۆرتەكان زۆریی ژمارەی دانیشتوان و دووكەڵی ئۆتۆمبیلە كۆنەكانی پایتەخت و ملیۆنان ماتۆڕسكیلیش هۆكارن بۆ پیسبونی هەوای تاران و ئەمەش وایكردوە كە تاران لە لیستی 12 شاری جیهان بێت كە پیسترین ژینگەیان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە