کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورە لەباكووری فەلوجە دۆزرایەوە

.

01:18 PM - 15/12/2019

 لێپرسراوانی حكومەت دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورەیان لە باكووری شاری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند ، ئەو لێپرسراوانە بە ئاژانسەكانی هەواڵیان راگەیاندووە قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكە سەر بە یەك عەشیرەتن و ژمارەیان 643 گەنج بوون و لەساڵی 2016 دا بێ سەروشوێن كراون.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی دادوەری رومادی رایگەیاندووە بە پێی ئێسك و پروسك و جل و بەرگی قوربانیەكان دەردەكەوێت كۆمەڵكوژیەكی گەورە لەو شوێنەدا كرابێت ، تائێستاش نازانرێت ئەو تاوانە كۆمەڵكوژییە لەلایەن چ لایەنێكەو ئەنجام درابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە