کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرۆكەخانەی بەغدا بۆ ماوەیەكی كاتی گەشتەكانی راگرت

.

01:16 PM - 15/12/2019

 فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگەیەندراوێكی سەبارەت بە راگرتنی گەشتەكانی بۆ چەند سەعاتێك بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد بە لەبەرچاوگرتنی خراپی دۆخی كەشوهەوا و كەمبوونەوەی مەودای بینین كە هۆكارەكەی بوونی تەمێكی چڕە لە بەغدای پایتەخت، بڕیاریانداوە بۆ چەند سەعاتێك گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە رابگرن ، ئاماژەی بەوەشكردووە هەركاتێك مەودوای بینین گەیشتەوە ئاستێك كە لە رووی ستانداردی گەشتكردنەوە گونجاوبێت گەشتەكانیان دەستپێدەكەنەوە، داواشی لە گەشتیاران كردووە كە كاردانەوەی خراپیان بەرامبەر بەو بڕیارە نەبێت ، چونكە گرتنەبەری ئەو رێوشوێنە بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیارانە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەوەشی خستۆتەڕوو سەبارەت بەكاتی كردنەوەی گەشتەكانیش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەوە خراوەتەروو هەر كاتێك دۆخی كەشوهەوا ئاسایی بووەوە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە و لەو كاتەدا گەشتیاران ئاگادار دەكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە