کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی پەیرەو پرۆژەی پەیرەوی ناوخۆی ی.ن.ك تەواوكرد و ئیمزای لەسەر كرد

.

12:28 PM - 15/12/2019

لیژنەی پەیڕەو پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك تەواوكرد و ئیمزای لەسەر كرد ، لەوبارەوە دكتۆر جوان ئیحسان رایگەیاند پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك تەواو بوو و تەسلیمی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە دەكرێت ، راشیگەیاند پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك كۆكراوەی چەند پرۆژەیەكی پێشكەشكراوە و دەبرێتە هۆڵی كۆنگرەی چوارەم و پەسەند دەكرێت.
پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك پرۆژەیەكی پێشەكییە و ئەنجومەنی ناوەندی لە ساڵی 2013 ئامادەی كردووە  و لە 26 ماددە پێكهاتووە و لەگەڵ واقعی ئەمڕۆ گونجاوە، بەپێی پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی ی.ن.ك ئەنجومەنێك دروست دەكرێت بەناوی ئەنجومەنی سەركردایەتی باڵا بڕیاری كۆتایی لای ئەو ئەنجومەنە دەبێت.


be0ktoVC50A

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە