کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆچەند یارییەكی پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن

.

11:22 AM - 15/12/2019

ئەمڕۆ ركابەرییەكانی  هەفتەی 17ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دەرێژەی دەبێت   لەمیانی یارییەكی ئەو هەفتەیەدا و سەعات 5 ی ئێوارە   هەردوو یانەی مانچستەریونایتد و ئیڤەرتۆن لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بەیەك دەگەن   بۆ ئەو یاریەش راهێنەری هەردوو یانە ئامادەكارییەكی باشیان كردووە   بە دیاریكراوی سۆڵشایەری راهێنەری مان یونایتد كە دەیەوێت بە سوود وەرگرتن لە یاریگا و هاندەرانی بردنەوەیەكی تر لە خولەكەدا تۆمار بكەن و هەنگاو بە هەنگاو خۆیان لە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی نزیك تر بكەنەوە   بەتایبەت لەدوو یاریی رابردوویدا لەپریمەرلیگ دوو بردنەوەی گرنگ و بەنرخی تۆماركردووەو توانیویەتی بردنەوە بەرامبەر هەردوو یانەی تۆتنهام و مانچستەر سیتی دەستەبەربكات  بەبردنەوەش پێگەكەی لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی قایمتر دەكات و هەنگاوێكی تر لەپلەكانی پێشەوە نزیك دەبێتەوە  هەر لە سەعات 5ی سەر ئێوارە  یانەی توتنهام بەسەرپەرشتی مۆرینهۆی راهێنەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە یانەی وڵڤەرهامتۆن یاری دەكات   مۆرینیۆ كە لەیاریی هەفتەی پێشوو لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پشوی بەچەند یاریزانێكی ئاست بەرز و بەتوانای یانەكەیدا تا بتوانن لەو یارییە سەركەوتن و سێ خاڵ دەستەبەربكەن   بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یانەیە لە سەرەتای وەرزەوە بە كاتێكی سەختدا تێپەڕی و لە ئێستادا و پێش یارییەكانی هەفتەی 17 پلەی حەوتەمی ریزبەندی بە 23 خاڵ گرتووە   لەبەرامبەردا یانەی ولڤەرهامپتۆن خاوەنی 24 خاڵەو لەپلەی شەشەمی ریزبەندی دێتت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە