کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاو کرایەوە

.

11:02 AM - 15/12/2019

وەزارەتی دارایی و ئابووریی، خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەیە:

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ١٢ی ٢٠١٩:
- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
- ئەنجومەنی دادوەری
- مووچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩ی کەمئەندامان
- وەزارەتی داد

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٩:
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ١٢ی ٢٠١٩:
- وەزارەتی ناوخۆ
- ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش
- هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن
- مووچەی مانگی ١٠ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم
- مووچەی مانگی ٩ی لیوای ١ و ٢ی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگاکانی نەوت و گاز

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ١٢ی ٢٠١٩:
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دەستەی دەسپاکی
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی ژینگە
- دەزگای مین
- دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
- دیوانی چاودێریی دارایی
- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٩:
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
- سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ی خانەنشینی پێشمەرگە

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ١٢ی ٢٠١٩:
- مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ی خانەنشینی شارستانی.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە