کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێدەچێت سەرۆك كۆمار ببێتە جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی

.

11:15 PM - 14/12/2019

پرسی یەكلاكردنەوەی  كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق گەرمترین پرسی وڵاتە و لەو بارەیەوە حەسەن جیهاد وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەزیران نوێوە رایگەیاند: كات ماوە لەبەردەم راگەیاندنی ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیران و تائێستاش ناوی هیچ كاندیدێك  بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دیارینەكراوە ، وتیشی: لە 48 سەعاتی داهاتوودا ناوی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی نوێ یەكلادەكرێتەوە، بۆیە كات لەبەردەست ماوەو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستەش ناوی هیچ كاندیدێك دیارینەكراوەو ئەوەی لەراگەیاندنەكاندا باسی لێوەدەكرێت راست نین.
لەلایەكی رتەوە محەمەد ئەلغزی جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە شوێنگرتنەوەی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەشوێنی سەرۆك وەزیران، یەكێكە لە سیناریۆیەكان، پاش ئەوەی ماوەی دەستووری كۆتایی دێت و سەرۆك كۆمار نەیتوانی كەسێك راسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ، ئەلغزی ئاماژەی بەوەشداوە ، ئەگەر سەرۆك كۆمار بەپێی دەستوو سەركەوتوو نەبوو لە راسپاردنی پاڵێوراوێك بۆ پێكهێنانی حكومەت لەماوەی 15 رۆژدا،  ئەوا سەرۆك كۆمار دەبێتە شوێنگرەوەی سەرۆك وەزیران تا ئەو كاتەی كەسێك رادەسپێررێت یان هەڵدەبژێررێت وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە