کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا مەرج بۆ لابردنی سزاكانی سەر ئێران دادەنێت

.

11:12 PM - 14/12/2019

ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند واشنتۆن ئامادەیە بۆ لابردنی سەرجەم سزاكانی سەر ئێران ئەگەر تاران مەرجە پێویستەكانی ئەمریكا بۆ ئەو وڵاتە جێ بەجێ بكات.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە قەتەر ئاماژەی بەوەكرد هۆكاری ناردنی هێزی ئەمریكا بۆ عەرەبستانی سعودیە تەنها بۆ بەرگریكردنە لەخۆی.
ستیڤن منوچین هێرشەكەی ئەیلولی ڕابردووشی بۆ سەر كۆمپانیاكانی ئارامكۆی سعودیە بەهێرشێك بۆ سەر ئابووری جیهان وەسفكرد و هەریەك لەڕیازو واشنتۆن تارانیان بە تێوەگلان لەو هێرشانە تۆمەتبار كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە