کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چلەی كۆچی دوایی پیشمەرگەی دێرین ئەنوەری مالیە لە كەلار بەرێوەچوو

.

10:34 PM - 14/12/2019

لەشاری كەلار لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڕێ و هاوسەنگەر و نووسینگەی گەرمیانی كۆمەڵەی پێشمەرگەی دێرینەكانی یەكێتیی, رێورەسمێك بۆ چلەی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ئەنوەر عەبدولا قادر ناسراو بەئەنوەری مالیە بەرێوەچوو ، ئەنوەر عەبدوڵا قادر لەساڵی 1954 لە كەلاری كۆن لەدایك بووە و لەشۆرشی ئەیلول پێشمەرگە بووە و لەساڵی 1977 پەیوەندی كردووە بەرێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە, لەساڵی 1981 پەیوەندی دەكات بەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە و لەكەرتی سێی هەرێمی پێنجی قەرەداغ بووە بە پێشمەرگە دواتر دەكرێت بە لێپرسراوی بەشی مالیە لەتیپی 51ی گەرمیان دواتریش لەتیپی 53ی شیروانە بوە بەلێپرسراوی بەشی مالیە ، تا دواهەناسە بەدڵسۆزی بۆ یەكیتی و رێبازەكەی مام مایەوە و لە1-11-2019 ماڵئاوایی لەهاوڕێ و هاوسەنگەرانی كرد.

wkiwJOvvRrw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە