کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: لەگەڵ چین گەیشتۆتە رێكەوتنی بازرگانی سەرەتایی

.

07:48 PM - 14/12/2019

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە لەوەی وڵاتەكەی لەگەڵ چین گەیشتوونەتە قۆناغی یەكەمی رێكەوتنی بازرگانی و بەو هۆیەوە واشنتۆن سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر كاڵاكانی ئەو وڵاتە هەڵدەپەسێرێت كەبریار بوو سبەینێ یەك شەممە ئەو زیادكردنە بخرێتە جێبەجێ كردنەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا بڵاویكردەوە ئیدارەی واشنتۆن گەیشتوونەتە رێكەوتنێكی گەورە لەقۆناغی یەكەمدا لەگەڵ چین و ئەو وڵاتەش ڕەزامەندبووە لەسەر گۆڕانكاریی هەیكەلی گەورە لەگەڵ كڕینی بەربوومی زۆری كشتوكاڵی و ووزە و كاڵای دروستكراو.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی وڵاتەكەی ژمارەیەك باجی سەپێندراو بەسەر كاڵاكی چین كەمدەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە