کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكارە یاساییەكان بۆ سەرفكردنی دەرماڵەی كۆمەڵایەتی لە كەركوك دەستی پێكردووە

.

07:46 PM - 14/12/2019

سەبارەت بە ناونوسكردنی ئەو خێزانانەی كە دەرماڵەی كۆمەڵایەتی دەیان گرێتەوە لە كەركوك،ئەڵماس فازڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ڕەزامەندی لە خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیە دەربڕیوەو ئێستا لەلایەن لیژنە و تیمە تایبەتەكانی بەرێوبەرایەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كەركوكەوە رێكارە یاساییەكان بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر، وتیشی رۆژانە لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بەو خێزانانە دەكرێیت و دواتریش سەردانی ماڵەكانیان دەكرێت تا بە زووترین كات كارە پێویستەكانیان بۆ ئەنجامبدەن.

1ayDgUVpDPw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە