کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەزڵوم كۆبانێ: بڕیارەكەی‌ ئەمەریكا رێگە لە توركیا دەگرێت كە كۆمەڵكوژی‌ دژی‌ كورد ئەنجام بدات

.

07:42 PM - 14/12/2019

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا دەكات بۆ بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان و لە تویتێكدا نووسیویەتی بڕیارەكەی‌ ئەنجومەنی‌ پیران پەیامێكی‌ روون ‌و ئاشكرایە كە ئەنجامدانی‌ كۆمەڵكوژی لە سەدەی 21 دا‌ رێگە پێنەدراوە، ئەوەشی نووسیوە، بڕیارەكەی‌ ئەمەریكا رێگە لە توركیا دەگرێت كە كۆمەڵكوژی‌ دژی‌ كورد ئەنجام بدات ‌و رۆژئاوای‌ كوردستان داگیربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە