کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێكی تری باران بارین ڕوو لە ناوچەكە دەكات

.

07:32 PM - 14/12/2019

لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێكی تری باران بارین و هەورەبروسكە دەستپێدەكاتەوە ، بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عیراق لە رۆژی دووشەممەوە لە تەواوی ناوچەكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە  باران بارین و هەورە بروسكە دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە، هاوكات دەستەی كەشناسیی عیراق  ئاماژەی بەوەكردوە، ئەو شەپۆلە باران بارینە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و بڕی باران بارینیش لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە