کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد

.

04:42 PM - 14/12/2019

بەهۆی‌ زیادبوونی خواستەكانەوە لەسەر كرینی بەرهەمی زێر و ئەنجامدانی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی بازرگانی لەنێوان ئەمریكاو چیندا سەرلەنوێ‌ نرخی‌ زێر لەبازاڕەكانی جیهاندا رووی لەبەرزبوونەوە كرد.
لەو چوارچێوەیەشدا نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت (55) بەرزبوونەوەی تۆماركرد و گەیشتە هەزارو (477) دۆلارو (45) سەنت كە ئەوەش بەبەرزترین نرخی تۆماركراوی ئەو كانزایە دادەنرێت لەماوەی یەك هەفتەی رابردوودا.
هەروەك لەگەڵ زێردا نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووە و لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیو بەرێژەی سەدا سفر پۆینت (2)ی نرخەكەی پێشووی بەرزبۆتەوە و فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (16) دۆلار و (96) سەنت. 
هەروەك نرخی پلاتینیش بەرێژەی سەدا 1 پۆینت 78 دابەزیووەو هەر ئۆنسیەكی بە 927 دۆلارو 7 سونت مامەڵەی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە