کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی جیهانی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار كرد

.

04:40 PM - 14/12/2019

بەهۆی گەشبینیەكانەوە بە ئەنجامدانی ریككەوتنی بازرگانی لەنێوان چین و ئەمریكا و ئەنجامی یەكلایكەرەوەی هەڵبژاردنەكانی بەریتانیا سەرلەنوێ‌ نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان رووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەرزترین نرخی خۆی لەماوەی 3 مانگی رابردوودا تۆماركرد.
 لەو چوارچێوەیەشدا و بەپێی دواین مامەڵەكانی بازاڕی وزە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی سەدا 1 پۆینت دوو بەرزبوونەوەی تۆماركرد و بە زیادبوونی  دۆلارێك و (60) سەنت، نرخەكەی گەیشتە 65 دۆلارو (22) سەنت.
هەروەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی سوكی ئەمریكاش بەرێژەی سەدا (1) پۆینت  (5) بەرزبۆوە و بە زیادبونی 89 سەنت بە 60 دۆلارو 7 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە كاتێكدایە كە بە ووتەی ( فیل فلین) راوێژكار لە دامەزراوەی (برایس فیو تشز گروپ) دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا مەبەستی بووە پێش هاتنی جەژنەكانی لە دایكبون و سەری ساڵی نوێ‌ ئەگەر بەشێوەیەكی سنورداریش بێت لەگەڵ لایەنی چیندا بگاتە رێككەوتن كە هەر ئەو رێككەوتنەشە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەهای پشكەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە