کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا زیادە باجەكان وەك فشارێك دژی چین بەكاردێنێت

.

04:36 PM - 14/12/2019

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: كە وڵاتەكەیان زیادە باجە گومرگیەكانی سەر چین وەك ئامرازێكی فشار بۆ سەر چین بەكار دەهێنێت، تاوەكو ناچار بە رێككەوتن بە قۆناغی دووەمی رێككەوتنی بازرگانیان بكات.
وتیشی: چین دەیەوێت لەسەر قۆناغی دووەمی رێككەوتنی بازرگانی دەست بە گفتوگۆ بكات  و كارەكەش لە چوارچێوەی ماوەیەكی دیاریكراودا بەرێوەدەچێت و ئەمركیاش بۆ ئەو كاتە هیچ لارییەكی نیە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكراشیكرد: كە بەپێی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی بازرگانی نێوانیان چاوەروان دەكرێت فرۆشی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ئەمریكا بە چین بگاتە نزیكەی 50 ملیار دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە