کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین و ئەمریكا دەگەنە ئەنجامدانی رێككەوتنی بازرگانی

.

04:32 PM - 14/12/2019

لیاو مین جێگری وەزیری دارایی چین رایگەیاند: كە وڵاتەكەیان لەگەڵ ئەمریكادا گەیشتۆتە ریككەوتن لەسەر قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی بازرگانی لە نێوانیان و بەوەش گفتوگۆكانی نێوانیان قۆناغێكی تر بەرەوپێشچووە.
هاوكات وانگ شوو جێگری وەزیری بازرگانی چین لەمیانەی ووتەیەكیدا بۆ رۆژنامەنوسان، كە هەریەك لە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و دارایی و كشتوكاڵی  وڵاتەكەش ئامادەیبوون رایگەیاند: كە بەپێی رێككەوتنەكەیان ئەمریكا بەشێوەیەكی تەدریجی بەشێك لە زیادە باجە گومرگیەكان هەڵدەوەشێنێتەوە.
وتیشی: رێككەوتنەكە پارێزگاری لە بەرژەوەندی كاركردنی كۆمپانیا بیانیەكانی لە چین دەكات و بە هەمان شێوەش بەرژەوەندی یاسایی و مافی كۆمپانیا چینیەكانیش لە ئەمریكادا دەپارێزێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە