کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەنون: گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا لەگەڵ چین نایاساین

.

04:29 PM - 14/12/2019

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق سەرجەم گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیا چینیەكاندا بە هەڵوەشاوە وەسف دەكات و  ئاشكرای دەكات كە لێپرسینەوەی یاساییان لەسەر دەكرێت.
لەو بارەیەشەوە سهام شەنون ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق  رایگەیاند: ئەو گرێبەستانەی وەزارەتی كارەبا بەم دواییانە لەگەڵ كۆمپانیا چینیەكاندا ئیمزای كردوون سەرجەمیان هەڵوەشاوەن و هیچ رووپۆشێكی یاساییان نییە.
وتیشی: كارو ئەركی حكومەتی كار بەرێكەر بەپێی دەستور تەنها رێوشوێنی ئیدارییەو رێگەنادات بڕیار دەربكات یاخود پلان دابنێت و گرێبەستی نوێ‌ ئیمزا بكات .
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر گرێبەستێك لەماوەی دەستبەكاربوونی حكومەتی كار بەرێكەردا ئەنجام بدرێت لەرووی یاسایی و دەستوریەوە نایاساییەو پێویست بە بریارو وەرگرتنی رەزامەندی پەرلەمان ناكات، بە پێچەوانەشەوە لێپرسینەوەی یاسایی لەسەر دەكرێت و رەنگە لایەنی ئەنجامدەریشی بە 10 ساڵ زیندانی حوكم بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە