کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەساڵی نوێدا پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت

.

04:26 PM - 14/12/2019

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق راگەیاند: (عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق راگەیاندوە: كە لە دەسەڵاتی حكومەتی كار بەرێكەردا نیە هیچ پرۆژەیاسایەك بنرێتە پەرلەمان، بەتایبەت پرۆژە یاسای بودجە.
وتیشی: چەند كوتلەیەك لە نێو پەرلەمانی عیراق پێش ئەوەی سەرۆك وەزیران بڕیار بدات، پرۆژە یاسای بودجە بنرێرێتە پەرلەمان، لەدژی وەستاونەتەوە و چاوەڕوانیش دەكرێت، لە داهاتوودا حكومەتی نوێی عیراق بەپێی كارنامەی خۆی پرۆژەیاساكە رەوانەی پەرلەمان بكات .
ئاماژەی بەوەشدا: كە لەئێستادا تەنها ماوەی دوو رۆژ لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بودجە بنێردرێتە پەرلەمان، بەڵام پێدەچێت ناردنی پرۆژەكە بكەوێتە دوای سەری ساڵی نوێ و حكومەتی نوێی عیراقیش ئەو كارە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە