کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واقعی سیستمی دادەوەری لە هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا

.

03:59 PM - 14/12/2019

لەشاری هەولێر رێكخراوی لێكۆڵەر بۆ سەروەری یاسا بە بەشداری ژمارەیەك لە دادوەران و داواكارانی گشتی وپارێزەران و شارەزایانی بواری یاسایی، گفتوگۆیەكی كراوە لەژێر ناونیشانی واقعی سیستمی دادوەری لەهەرێمی كوردستان و كۆسپ و تەگەرەكان و چۆنیەتی پەرەپێدانی بەڕێوەچوو.
 ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو دانیشتنە گفتوگۆكردن بوو لەسەر كۆی سیستمی دادوەری لە هەرێمی كوردستان و یاسا كارپێكراوەكان و بەشێك لە مادەكانی، دەستووری عێراق كە ساڵی 2005 نوسراوەتەوە.
لەو بارەیەوە پێشەوا حوسامەدین رێكخەری پرۆژەكە بە گەلی كوردستانی راگەیاند: ئەمە بازنەی یەكەمی گفتوگۆكانە و لە داهاتوو فراوانتر دەبێت و لە كۆتاییشدا دەرئەنجام و راسپاردەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێن.

RQYccTW9OoU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە