کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ركابەرییەكانی هەفتەی 15ی بۆندس لیگا درێژەی دەبێت

.

12:27 PM - 14/12/2019


 شەوی رابردوو بە یاری نێوان هەردوو یانەی هۆفینهایم و ئۆگسبۆرگ كە بەردنەوەی ئوكسبۆرگ بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ كۆتایی هات ركابەرییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی یانەكانی ئەڵمانیا دەستیان پێكرد و رۆژانی شەممە و یەك شەممەش یارییەكانی هەفتەی 15ی خولەكە بەردەوامیان دەبێت  سەرەتاش لە یارییەكی گرنگدا كە سەعات 5  و 30 دەقیقەی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات .
 یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی حەوت وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی ڤێردەربرێمەن دەكات  لە دوو یاری رابردووی خولەكە یانە باڤارییەكە بەرامبەر بە یانەكانی بایەرلیڤەركوزن و بوروسیامنشنگڵادباخ دووچاری شكست هات  هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی راهێنەر و یاریزانانی ئەو یانەیە بە هەموو توانایەكی خۆیانەوە بۆ ئەو یاریەی بەرامبەر برێمەن ئامادەكاری بكەن  ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن لەو یاریەدا بردنەوەیەكی گەورە تۆمار بكەن و كۆتایی بە ئەنجامە لاوازەكانی ئەم دواییەیان بهێنن .
 سەرەرای ئەوەی هانزی فلیكی راهێنەری كاتی یانە باڤارییەكە بەهۆی پێكان و سزاوە لە تواناكانی چەند ئەسیێرەیەكی بێ بەش دەبێت  بەڵام ناوبراو بڕیاریداوە هەر لە سەرەتاوە یاری بە لیڤاندۆڤسكی و مۆلەر و كۆتینیۆ و گنابری و تیاگۆ بكات  ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن لەو یاریەدا ئاستێكی بەرز تر لە دوو یاریەكەی پێشووی بۆندس لیگا پێشكەش بكەن  هەر لە یارییەكانی ئەمڕۆدا بوروسیادۆرتمۆند و لایپزیگ دەبنە میوانی ماینز و فۆرتونا دوسڵدۆرف .
 هەروەها یەك شەممەش بە دوو رووبەروو بوونەوە ركابەرییەكانی ئەو هەفتەیە كۆتاییان پێدێت و یانەكانی بوروسیامنشنگڵادباخ و شاڵكەش بەرامبەر بە هەردوو یانەی فۆڵفسبۆرگ و فرانكفۆرت یاری دەكەن .  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە