کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەیمار لەلایەن یەنەیەكی ئینگلیزیەوە كراوەتە ئامانج

.

12:25 PM - 14/12/2019


 یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنس لیگ لە ئامادەكاریدایە تا لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ نەیمار جونیۆر دا سیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ئیمزا بكات و ناوبراو بهێنێتە یاریگای ئانفێڵد.
  سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانەیە بە رۆژنامەكانی بەریتانیای راگەیاندووە : بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندی بە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمانەوە بكەن  ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوولا لەسەر بۆندی نەیمار بگەنە رێكەوتن .
 ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە : بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ لای خۆیانەوە لە ئامادەكردنی بۆندێكی گرانبەهادایە بۆ ئەوەی لە پێناو دەستە بەر كردنی تواناكانی ئەو یاریزانە پێشكەشی پی ئێس جی بكات  لەلایەكی تریشەوە رۆژنامە فەڕەنسیەكان ئاماژەیان بەوە كردووە : ئەگەرێكی زۆری هەیە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ لە كڕینی نەیمار سەركەوتوو بن .
 ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردوودا ئیدارەی پی ئێس جی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە ئارەزوویەكی زۆری هەیە لە هاوینی 2020 دا پەیوەندی بە یانەیەكی دەرەوەی فەڕەنسا بكات  نەیمار جونیۆر دا سیلڤای تەمەن 27 ساڵ لە هاوینی 2017 دا و بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا هاوینی 2022 گرێبەستەكەی كۆتایی پێدێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە