کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان گرنگی بە سادیۆ مانی دەدات

.

12:23 PM - 14/12/2019


 سادیۆ مانی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و ئەستێرەی هەڵبژاردەی سێنیگال بۆتە جێگەی سەرنجی بەرپرسانی یانەی  پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و لە هەوڵی ئەوەشدان لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا بیبەنە ریزی یانەكەیانەوە .
 رۆژنامەكانی فەڕەنسا رایانگەیاندووە: بەرپرسانی پاریس سان جێرمان چاویان بڕیوەتە تواناكانی مانی و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن .
 رۆژنامەكانی فەڕەنسا باسیان لەوەش كردووە : بەرپرسانی پی ئێس جی لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆیان ئەنجام داوە  ئەویش بە هیوای ئەوەی ناوبراو رازی بكەن لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ یانەكەیان ئیمزا بكات .
 رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : جگە لە یانە پاریسیەكە چەند یانەیەكی تری كیشوەری ئەوروپا هەوڵی كڕینی ئەو هێرشبەرە دەدەن . بەڵام پێشبینی دەكرێت بەرپرسانی پاریس سان جێرمان لە گواستنەوەیدا سەركەوتوو بن  بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵیش لای خۆیانەوە هەوڵی كڕینی نەیمار دەدەن و پێدەچێت هەردوو یانەش بە ئاڵوگۆڕ كردنی ئەو دوو یاریزانە رازی ببن و بگەنە رێكەوتن .
 جێی باسە : سادیۆ مانی تەمەن 27 ساڵ لە رابردوودا یاریزانی یانەكانی میتزی فەڕەنسی و رێد بۆڵ سالزبۆرگی نەمسایی و ساوسهامتۆنی ئینگلیزی بووە و لە هاوینی 2016 شەوە لە ریزەكانی رێدز یاری دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 145 یاری رەسمی 72 گۆڵ تۆمار بكات.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە