کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی بۆندێكی گرانبەهای بۆ كڕینی زاها ئامادەكردووە

.

12:21 PM - 14/12/2019


 بەرپرسانی یانەی چێڵسی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ویڵفرێد زاهای هێرشبەری یانەی كریستاڵ پاڵاس دەست پێكردووە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن بۆندێكی گرانبەها بۆ كڕینی ناوبراو تەرخان بكەن  .
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی چێڵسی لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی ویڵفرێد زاها گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی كریستاڵ پاڵاس دەست پێ بكەن .
 سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە تایبەتی لە پێش كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە بەرپرسانی بلوز داوایەكی رەسمی و بۆندێكی گرانبەها دەخەنە بەردەستی ئیدارەی كریستاڵ پاڵاس  ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر بۆندی ئەو یاریزانە تەمەن 27 ساڵە بگەنە رێكەوتنی سەرەتایی و لە مانگی یەكی داهاتووشدا ویڵفرێد زاها پەیوەندی بە ریزەكانیانەوە بكات.
 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە