کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەزاران هاوڵاتی تایلەند تەماشای كاروانی شاهانە دەكەن

.

03:26 PM - 13/12/2019

 بەهەزاران هاوڵاتی تایلاند و گەشتیاران لەسەر رۆخی رووباری چاو فرایا لەشاری بانكۆك كۆبونەوە بۆ تەماشاكردنی كاروانی شاهانەی بەلەمەكانی پادشای وڵاتەكەیان بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئاهەنگی دانانی پادشا ماها فاجیر ئەلونجكون پادشای تایلاند.
پادشای تایلاند لەگەڵ شاژنە سوسیدا و میر دیبانكۆرنی تەمەن 14 ساڵ سواری بەلەمی شاهانە بوون كە تەمەنی ئەو بەلەمە سەدان ساڵە و دواتر بەلەمی پادشا بەیاوەری 52 بەلەمی دیكە بۆ ماوەیەك بەناو رووباردا رۆیشتن وەك بەشێك لەكلتووری شاهانەی ئەو وڵاتە.

Yz3rqr0lQn0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە