.
09:53 PM - 12/12/2019
دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دوومنداڵ بەمەبەستی ڕۆشتن بۆقوتابخانە لەماڵ دەردەچن و بێ سەرو شوێن دەبن . دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لەڕێگەی پەیجی پۆلیسی گەرمیانەوە و بڵاوبونەوەی هەواڵەکە ئاگادارکراینەوە کەئەو دوو منداڵە لەنێو چاڤیلادند لەشاری سلێمانی دۆزراونەتەوەو لەئێستادا لای هێزە ئەمنێکانی سلێمانیەو کەسوکاری منداڵەکانیش ئاگادارکراونەتەوە.
لەئێستادا نادیارە ئەو منداڵانە چۆن و بەچی گەشتونەتە شوێنی ناوبراو
پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوەی ورد کردوەو کە ئایا ئەم منداڵانە خۆیان ڕۆشتوون یان لەلایەن کەسێکەوە براون
لەڕێگەی کامیرای چاودێەوە زانیاری لەسەر حاڵەتەکە کۆکراوەتەوەو دواتر دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بڵاودەکەینەوە.
.
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە