کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا بەردەوامە

.

09:45 PM - 12/12/2019

هاوڵاتیانی بەریتانیا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی ئەو وڵاتە كە ژمارەی كورسییەكانی 650 كورسییە روویان لە ناوەندەكانی دەنگدان كردووەو بڕیارە پرۆسەكە تا سەعات 10 ی شەو بەكاتی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت, ئەو هەڵبژاردنەی بەریتانیا لە پێش وادەی خۆی بە ساڵێك بەڕێوەدەچێت ئەویش بەهۆی ناكۆكی لایەنەكان لەسەر پرسی چوونەدەرەوەی وڵاتەكەیان لە یەكێتی ئەوروپا, لەم هەڵبژاردنەدا پارتی پارێزگاران بەسەرۆكایەتی بۆریس جۆنسۆن كە دروشمی برێكزتی هەڵگرتووە ركابەرایەتی جێرمی كۆربین سەرۆكی پارتی كرێكاران دەكات كە داوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی نوێ‌ دەكات بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە