کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی عیراق بە بودجەی كاتی پێدەنێتە ساڵی نوێ

.

09:41 PM - 12/12/2019

پەرلەمانتارێك رایگەیاند عیراق بە بودجەی كاتی پێدەنێتە ساڵی نوێ بەهۆی دواكەوتنی رەوانەكردنی بودجە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان.
ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ووتی: هیواداربوون پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی نوێنەران بكرێت ، بەڵام سەرۆك وەزیران داوای لێبوردنی كردووە بۆ نەناردنی بودجە بەهۆی ئەوەی حكومەتەكەی كاربەرێكەرەو لەدەسەڵاتی ئەودا نیە هیچ پرۆژەیاسایەك رەوانەی نوێنەران بكات.
روونیكردەوە: ئەنجومەنی نوێنەران بەدواداچوونیان كردووە و بۆی دەركەوتووە سەرۆك وەزیران توانای رەوانەكردنی پرۆژەیاسا گرنگەكانی هەیە بۆ نوێنەران لەیەكەم هەفتەی ماوەی حكومەتی كار بەرێكەر.
وتیشی: لەساڵی نوێیدا عیراق ناچاردەبێت پشت ببەستێت بەبودجەی كاتی وەك خەرجكردنی موچەی مانگانەی فەرەمانبەران و بودجەی بەكاربەر بەهۆی دواكەوتنی رەوانەكردنی بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و  و بوونی كێشەی یاسایی و ئەوەش هەمان دۆخی ساڵی رابردوو دەبێت پێش پێكهێنانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە