کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی ژاپۆن بە بەهای 14 ملیۆن دۆلار كۆمەكی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

.

09:33 PM - 12/12/2019

ژاپۆن كۆمەكی بەپەلە دەگەیەنێتە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لەوبارەیەوە حكومەتی  ژاپۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: بەهۆی ئەو قەیرانە مرۆییەی لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان سەریهەڵداوە، تۆكیۆ بڕیاریداوە كۆمەكی بەپەلەی ناوچەكە بكات بە بەهای 14 ملیۆن دۆلار، ئەوەشیخستۆتەروو كۆمەكەكە بوارەكانی تەندروستی و دابینكردنی خێمە و پاكوخاوێنی دەگرێتەوە و زیاترلە 500 هەزار كەس سودمەند دەبن لێی. حكومەتی ژاپۆن تەئكیدیشیكردۆتەوە لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا، ئەوەش لەرێی باشتركردنی دۆخی مرۆیی و پێشخستنی دۆخی سیاسی بەپێی بڕیارە نێودەوڵەتییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە