کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆژە یاسای چاكسازی بۆ پەسەند كردن رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا

.

09:06 PM - 12/12/2019

پرۆژە یاسایی چاكسازیی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كراو هەفتەی داهاتوو بەسەرۆكایەتی د. رێواز فایەق پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساكە كۆدەبێتەوە. سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ گەلی كوردستان نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە: پڕۆژە یاسای چاكسازی كە دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسندكرا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاڕاستەی پەرلەمان كرا و لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان گەیەندرایە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، لەراگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە: بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بكات بۆ كۆبوونەوە بە مەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاساكە.

H82STA_n8EQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە