کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتیی ئەوروپا قەیرانی توركیا و دۆسێی لیبیا تاوتوێ دەكات

.

08:52 PM - 12/12/2019

كۆبونەوەی باڵای یەكێتیی ئەوروپا بەرێوەدەچێت بۆ تاوتوێ كردنی قەیران لەگەڵ توركیا و پێشهاتەكانی دۆسێی لیبیا.
سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا كۆبونەوەیەكی باڵا ئەنجام دەدەن لەشاری برۆكسل لەرۆژانی پێنج شەممە و هەینی بۆ تاتوتوێكردنی قەیران لەگەڵ توركیا و دواین گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی دۆسێی لیبیا.
ئەو كۆبونەوەیە لەكاتێكدایە سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا تەئكیددەكەنەوە لەپێویستی پاراستنی رێكەوتنی كۆچبەران لەگەڵ ئەنكەرە، بەڵام لەو بڕوایەدان توركیا مافەكانی وڵاتانی ئەوروپا پێشێل دەكات و چوارچێوەی یاسایی و سیاسی هەیە لەپێناو سەپاندنی سزابەسەر لایەنەكانی تیوەگلاو لەڕووداوەكانی دەریای سپی بەرامبەر قوبرس، بەوپێیەی ئەو رووداوانە لەئایندەدا ئاڵۆزی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی لێدەكەوێتەوە.
سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا رێكەوتنی نێوان توركیا و حكومەتی ویفاقی لیبیا رەتدەكەنەوە بەوپێیەی ئەو رێكەوتنە هیچ بەهایەكی یاسایی نیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە