کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەبدولخالق رەشید هەركی لە ریزەكانی یەكێتی دەركرا

.

08:04 PM - 12/12/2019

بەپێی بڕیارێكی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە وێنەیەكی بۆ (گەلی كوردستان) نێردراوە، بڕیار دراوە بە دەركردنی عەبدولخالق هەركی لەریزەكانی یەكێتی.
دەقی بڕیارەكەی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی
"ئاماژە بە كۆبوونەوەی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاریی چوارەمین كۆنگرە لەرۆژی 12/12/2019، بڕیارماندا بە دەركردنی عەبدولخالق رەشید، ناسراو بە عەبدولخالق هەركی، لەریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهۆی پابەندنەبوونی بەماددەی (11) خاڵی (4) بڕگەی(3) لەپەیڕەوی ناوخۆ، بەهۆی لێدوانی بۆ كەناڵەكانی دەرەوەی دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە