کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارك ئیسپەر: هەماهەنگییەكی پتەومان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات هەیە

.

07:26 PM - 12/12/2019

مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان سوپای ئەمریكا و هێزەكانی سوریا دیموكرات رایگەیاند: ئەمریكا هەماهەنگییەكی پتەوی لەگەڵ (هەسەدە) هەیە و ئەو پەیوەندییەش نهێنی نییە و لە چوارچێوەی ئەركەكانیانە لە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سوریا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ستراتیجی ئەمریكا لە سوریا ڕێگرتنە  لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەكە، لەگەڵ هاوپەیمانەكانیشیان سەركەوتنی ئەو ستراتیجەیان بە دەستهێناوە،وتیشی 500 بۆ 600 سەربازیان لە چەند ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی سوریا جێگیركردووە، بەمەبەستی لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش، راشیگەیاند لەدوای هێرشەكانی توركیاوە دەبێت لێكۆڵینەوە لە ئەنجامدانی تاوان لە سوریا بكرێت و ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگیش سزا بدرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە