کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندەران لە بەغدا كەسێك بە ستوونی كارەباوە هەڵدەواسن

.

06:55 PM - 12/12/2019

خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق بەردەوامە و تا دێت بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە سەقامگیری و ئەمنییەتی بەغدا و شارەكانی تری باشووری عیراق روو لە ئاستێكی مەترسیدار دەكات و ئاڵۆزییەكان تادێت فراوان تر دەبن، بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە لە گۆڕەپانی وەسبە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا كەسێك لە قاچییەوە بە ستوونێكی كارەباوە هەڵواسراوە، بەپێی هەواڵی چەند ماڵپەرێكی عیراقیش ئەو كەسە لە ماڵەكەی خۆیەوە تەقەی لە خۆپیشاندەران كردووە و پێنج خۆپیشاندەری كوشتووە و دواتر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستگیر كراوە و دوای ئەشكەنجەدانی بە ستوونێكی كارەباوە هەڵواسراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە