کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئامانج رەحیم: یاسای چاكسازی هەنگاوێكی گرنگە بۆ خزمەتی گشتی

.

06:50 PM - 12/12/2019

لەبارەی یاسای چاكسازی سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وتی ئەو یاسایە زادەی كاری هاوبەشی هەموو لایەكە وەك یەم تیم و هەق نیە كەس بیكات بەهەوڵی كەسی خۆی بۆ موزایەدە.
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك  باس لەگرنگی پەسەندكردنی یاسای چاكسازی دەكات و بڵاویكردەوە ئەو پرۆژەیە هەنگاوێكی باشە بە ئاڕاستەی رێكخستنەوەی خەرجییەكانی كەرتی وەزیفە و خزمەتی گشتی لەسەر بنەمای دادپەروەریی و شایستەبوون، بەڵام ئەوە بەس نیە و هێشتا چاكسازیی تەواوی ئەم كەرتە كاری زیاتری لەم پڕۆژە یاسایە دەوێت.
روونیكردەوە: هێشتا قۆناغی دەركردنی یاسای چاكسازی وەك یاسایەكی بەركارماوە و ئاماژەی بەوەكردئەو پڕۆژەیە لەسەر بنەمای هەمان پڕۆژەكەی ساڵی 2018 بوو  بەهەندێك گۆڕانكارییەوە.
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تكای وایە كەس گوێبیستی ئەو شیكردنەوە و تەفسیرانەی نەبن كە لەسۆشیال میدیا سەبارەت بەپرۆژەی چاكسازی بڵاودەكرێنەوە بەتایبەتی ئەوەی دەوترێت لەسەر دەرماڵەی فەرمانبەران و پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، چونكە ئەوە سەر لەبەری ناڕاستە و هەق نیە كەس بە ناشارەزایی قسە لەسەر ئەم بابەتانە بكات و سەر لەخەڵك تێكبدات و بیانخاتە دڵەڕاوكێ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە