کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا ئامادەیە لەگەڵ یۆنان كێشەكانی چارەسەربكات

.

06:47 PM - 12/12/2019

مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا تەئكیدیكردەوە هیچ وڵاتێك ناتوانێت بێ رەزامەندی ئەنكەرە چالاكی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەبێت و لەو ناوچانەدا بە دوای نەوتدا بگەڕێت،  مەولود چاوشئۆغڵۆ ئامادەیی توركیاشی نیشاندا لەگەڵ یۆنان كۆببێتەوە بۆ چارەسەری ناكۆكییەكانی نێوانیان و وتی: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان توركیا و یۆنان دەتوانن پێكەوە مافەكانیان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بپارێزن، ئەوەش لە كاتێكدایە بەهۆی گەڕان بەدوای نەوت و گازدا ، كێشە و ئاڵۆزییەكان سەبارەت بە سنوورە ئاوییەكان لەنێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە زیادبووندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە