کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەرمی چیا ناسڕ لە سلێمانی بەخاك سپێردرا

.

04:47 PM - 12/12/2019

شەوی رابردوو لەخاڵی سنووری باشماخەوە تەرمی چیا ناسر گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان و لە رێوڕسمێكیشدا بەئامادەبوونی كەسوكار و سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و قایمقامی پێنجوێن و  دەزگایی شەهیدانی پێنجوێن ، لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی تەرمەكەی بە خاك سپێردرا و كەسوكاری چیا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەیان بەوە كرد ، چیا و خێزانەكەی بەمەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی روویان لە ئێران كردبوو بەڵام لە بری چارەسەر لەلایەن سێ كەسەوە لە پارێزگای ورمێ فریوو دەدرێن و بەشێوەیەكی دڕندانە ئەشكەنجە دەدرێن و دواتر دەسووتێندرێن ، پاش رووداوەكەش ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەركی چارەسەری پزیشكی گرتبووە ئەستۆ و دوای گیانلەدەستدانی چیاش ئەركی هێنانەوەی تەرمی ناوبراوی گرتە ئەستۆ و  شەوی ڕابردوو تەرمەكەی گەرێندرایەوە شاری سلێمانی.

xUfdZ8Fa3ew

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە