کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریگای ناحیەی تەكیە كرایەوە

.

01:33 PM - 12/12/2019

 لە ڕێوڕەسمێكدا لە ناحیەی تەكیەی كاكەمەند بە ئامادە بوونی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای  سلێمانی و قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و نوێنەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و زۆرێك لە وەرزش دۆستانی سنوورەكە و سەرجەم تیپە میلیەكانی تۆپی پێی ئەو ناحیەیە ، یاریگای ناحیەی تەكیە دوای ساڵانێكی دور و درێژی چاوەڕوانی وەرزشوانانی ئەو سنوورە لەسەر ئەركی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرایەوە ، ناحیەی تەكیەی كاكەمەند لە ڕووی تیپی وەرزشی تۆپی پێ بە بەراورد لەگەڵ سەرجەم ناحیەكانی تری كوردستان خاوەنی زۆرترین تیپە بەو پێیە خاوەنی 58 تیپە كە 19یان تیپی میللی ئەو ناحیەیە پێك دەهێنن و بە كرانەوەی ئەو یاریگایە خەونی لە مێژینەیان هاتە دێ هەر بۆیە بەدڵێكی پڕ لە ئومێدەوە لە مەراسمی كردنەوەی یارگاكەدا  ئامادە بوون

iHkD4KanfrY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە