کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە هەرێم 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكات

.

01:19 PM - 12/12/2019

 بەپێی ناوەڕۆكی رێكەوتنەكەی هەرێم و ناوەند لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات.
سامر غەزبان جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری وزە كەهاوكات وەزیری نەوتە سەبارەت بەرێكەوتنە نوێیەكەی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ ئاماژەی بەوەكردووە: لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە هەرێمی كوردستان لەكۆی ئەو 450 هەزار بەرمیلە نەوتەی دەیفرۆشێت، 250 هەزاری تەسلیمی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات، وتیشی: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە ناوەۆڕكی رێكەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ بكات و لەبەرامبەریشدا حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێم لەبودجە و شایستە داراییەكان رەوانە دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە