کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەداتەوە

.

01:16 PM - 12/12/2019

پاش ئەوەی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژەیەكی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا پەسەند كرد ، وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا وەڵامی ئەو پڕۆژەیەی دایەوە و رایگەیاند: واشنتۆن بەو كارەی سەروەری ئاسایش و نەتەوەیی توركیا پێشێل كردووە ، وتیشی: ئەو هەنگاوانەی ئەمریكا دژ بە توركیا وەك كاردانەوەیەكە بۆ شكستهێنانی ئیدارەی واشنتۆن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا و وەزارەتی دەرەوەی توركیا تەئكیدیشیكردەوە وڵاتەكەی گورزێكی كوشندەی لە پڕۆژەكەی ئەمریكا لە سوریا داوە و نەیهێشتووە سەركەوتوو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە