کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوسەری ئەو ژنەی تەقەی لێكرا و گیانی لەدەستدا خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد

.

11:42 AM - 12/12/2019

هاوسەری ئەو ژنەی لەگەڕەكی قولەڕەیسی لەشاری سلێمانی تەقەی لێكرا و گیانی لەدەستدا خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد .

ڕۆژی 26-10-2019 ، لەگەڕەكی قولەڕەیسی لەشاری سلێمانی هاوڵاتی ( ن ، ع ، س) لەدایكبوی 1986 ،ڕەگەز مێ‌ ، لەگەڕەكی قولەڕەیسی لەشاری سلێمانی تەقەی لێكراو تۆمەتبار هەڵات ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان  هاوڵاتییەكە بەبرینداری گەینرایە نەخۆشخانە و دوای ڕۆژێك مانەوەی لەوێ‌ گیانی لەدەستدا .

 

پۆلیسی سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكەی كردوو لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرجەم بەش و بنكەكانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و سەرجەم بازگەكان ئاگادار كرانەوە لە ڕوداوەكە ، ڕۆژی 11-12-2019 ( ه ، ع ، س ) لەدایكبووی 1983 كە هاوسەری كوژراوەكەیە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد .

لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە