کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵانتا ژمارەیەكی مێژویی بەناوی خۆی نوسییەوە

.

11:13 AM - 12/12/2019

 یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی سەركەوتوو بوو لەبەدەستهێنانی بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا   دوای بردنەوە مێژوییەكەی دەرەوەی یاریگای خۆی لەبەرامبەر شاختاری ئۆكرانی بە3گۆڵی بێ بەرامبەر لەجەولەی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان  ئەتڵانتا لەدوای مانچستەرسیتی پێشەنگ بەدووەمی كۆمەڵەی سێیەم گەیشتە قۆناغی 16 بە7خاڵ لە 2بردنەوە و یەكسان بونێك   لەو بارەیەوە تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بەئامارەكان دەڵێت: یانەی ئەتڵانتا بووە یەكەم یانە سەركەوتوو بێت لەگەیشتنە قۆناغە یەكلاكەرەوەكانی چامپیۆنس لیگ دوای شكستی لە یەكەم 3 یاری قۆناغی كۆمەڵەكان  ئەتڵانتا لە3 جەولەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكان روبەروی شكستی قورس بۆوە   لەبەرامبەر دینامۆ زاگریب بە4 گۆڵی بێ وەڵام و لەبەرامبەر شاختار بەگۆڵێك بەرامبەر بە2 گۆڵ و لەبەرامبەر مان سیتی بەگۆڵێك بەرامبەر بە5 گۆڵ پێش ئەوەی گەرانەوەیەكی مێژویی تۆمار بكات بەیەكسان بونی لەگەڵ مان سیتی بەگۆڵێك و بردنەوەی لەدینامۆ زاگریب بە 2گۆڵی بێ وەڵام و بردنەوەشی لەشاختار بە3گۆڵی بێ بەرامبەر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە