کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن مێژویەكی نوێ لەچامپیۆنس لیگ نوسییەوە

.

11:12 AM - 12/12/2019

 یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نوسییەوە دوای بردنەوەی لەیانەی تۆتنهام هۆتسبێر بە3گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەجەولەی كۆتایی خولەكە  یانە باڤاریەكە بووە یەكەم یانە بەشەش بردنەوە بگاتە قۆناغی16ی چامپیۆنس لیگ بەكۆكردنەوەی 18 خاڵ   بەپێی بڵاوكراوەی تۆڕی هەواڵی ئۆپتای تایبەت بەئامارەكان : بایرن میونشن بووە باشترین یانەی گەیشتوو بۆ قۆناغی16 وەك پێشەنگی ریزبەندی لە قۆناغی كۆمەڵەكان بەدرێژایی مێژویی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا   ئەوەش دوای ئەوەی ئەو یانە ئەڵمانیە 18خاڵی كۆكردەوە لەگەڵ 19گۆڵ وەك جیاوازی لەگەڵ ركابەرەكانی كە ئەو ژمارەیە لەپێشتردا هیچ یانەیەك تۆماری نەكردووە   تیپەكەی هانز فلیك لە6 جەولەی قۆناغی كۆمەڵەكان 24 گۆڵیان تۆمار كردووە لەبەرامبەردا تەنها 5گۆڵیان لێكراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە